ئەنجومەنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەرو دکتۆراى پەسەندکرد، بەشێوەیەک لە داهاتوویەکى نزیکدا رێکارەکانى دەرکردن و بڵاوکردنەوەى رێنماییەکە تەواو دەکرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژەی بەوەداوە، رێنماییەکانی خوێندنی باڵای له هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ک داڕشتووەته‌وه كه زۆرترین توانای زانکۆکانی بۆ تەرخان ده‌كات و رەچاوی پێوەر و ستانداردە زانستییەکان كردووه، تاكو زۆرترین ده‌رفه‌رتی درێژەدان بە خوێندنى باڵا بۆ گەنجانى هەرێم لە ناو زانکۆکانى هەرێم بڕەخسێندرێت و رێگری بكرێت لەوەى سەرمایەى ماددى و مرۆیی هه‌رێم بچێتە دەرەوە.