وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە، بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکاران و قوتابییانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکانی هەرێم ده‌ركرد.
بڕیاره‌كه ئاراستەی گشت زانکۆکانی هەرێم کراوە و بابه‌ته‌كه‌ش بریتییه له قوتابییانی تازە وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لە کاتی پەیوەندیکردن بە بەشەکانیان.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، لەپێناو دروستنەبوونی قەڵەباڵغی بەهۆی پێشکەشکردنی (دەستەبەر/ کەفالە) بڕیاردرا بە:
1- خوێندکار/قوتابی دەتوانێت لە هەر دادنووسێک یاخود بەڕێوەبەرایەتی یاسایی کۆلێژ، (دەستەبەر/کەفالە) پڕبکاتەوە.
2- ئەم پرۆسەیە دەکرێت بەردەوام بێت تاکو کۆتایی سمیستەری یەکەم.