وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، “هەرکاتێک ئاستی خۆڵبارین لە هەر شوێنێک بگاتە ڕادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی ڕاسپاردەی پشووی شوێنە فەرمیەکان و گشتیەکان دەکەین”.
وەزارەتی ناوبراو لەبارەی رەوشی کەش و هەوا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
چاودێری ڕەوشی کەش و هەوا دەکەین …
هەرکاتێک ئاستی خۆڵبارین لە هەر شوێنێک بگاتە ڕادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی ڕاسپاردەی پشووی شوێنە فەرمیەکان و گشتیەکان دەکەین لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لەپێناوی بەرژەوەندی و تەندروستی هاوڵاتیان.
وەزارەتی تەندروستی