وەزارەتی تەندروستی لەبارەی خۆڵبارین: بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی تەندروستی لەبارەی خۆڵبارین: بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی خۆڵبارین: بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی خۆڵبارین: بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، خۆڵبارین دەبێتە هۆی هەستیاریی و پێڵووی چاوەکان سوور دەبنەوە و لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە.

لەبڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەڕەی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بە خۆڵبارین داوە. هەروەها ئاماژە بە کاریگەرییەکانی دراوە و تێیدا هاتووە:

کاریگەرییەکان

٭دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و  پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.

٭ هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.

٭ فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.

٭ ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.

٭ زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.

٭ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و  ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

پێویستە  هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:

1/ داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

2/ لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.

3/ دەرگا و پەنجەرە دابخە  ئەگەر بۆ حاڵەتی  زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.

4/ زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

5/ خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.

6/ تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.

7/ لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.