وەزارەتی تەندروستی عێراق: ژمارەی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون گەیشتە 38 کەس

وەزارەتی تەندروستی عێراق: ژمارەی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون گەیشتە 38 کەس

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی تەندروستی عێراق: ژمارەی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون گەیشتە 38 کەس
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی نەخۆسی کۆلێرا گەیشتە 60 کەس و دوو کەسیش گیانی لەدەستداوە. هەروەها 38 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانی ئەو نەخۆشییەش گەیشتە 230 کەس.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا 21 حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکراوە کە 10 کەس لە کەرکوکە و 7 حاڵەتی دیکەس لە زیقارە و 2 حاڵەتیش لە بەغداد و حاڵەتێکیش لە واست تۆمارکراوە.

شایەنی باسە وتەبیژی وەزارەتی ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە سەرجەم امەزراوە تەندرووستییەکان ئامادەکاریی تەواویان کردووە و بۆ پێشوازیکردن لە نەخۆشان و هەموو رێنماییەکان بۆ خۆپارێزی گیراوەتەبەر.

لەبارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، سەیف بەدر ئاماژەی بەوەکرد کە 3 حاڵەتی دیکە تۆمارکراوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە. لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 230 حاڵەت تۆمارکراوە و 38 کەسیش گیانی لەدەستداوە.

سەیف بەدر باسی لەوەشکردووە کە تای خوێنبەربوون بەرێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ ئاژاڵەکانی تووسبوو بەو نەخۆشییە دەگوازرێتەوە. وەزارەت پێی وایە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان حاڵەتەکانی تووشبوون زیاتر دەبێت.