وەزارەتی تەندروستی عێراق: چوار کەس لە رووداوی داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی گیانی لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق: چوار کەس لە رووداوی داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی گیانی لەدەستداوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی تەندروستی عێراق: چوار کەس لە رووداوی داڕمانی قەتارەی ئیمام عەلی گیانی لەدەستداوە
0

لایک


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی داڕمانی گردەکەی قەتاڕەی ئیمام عەلی لە کەربەلا، چوار کەس گیانی لەدەستداوە و شەش کەسیش بە برینداری لە ژێر داروپەردووەکان دەرهێندراوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی داڕمانی گردەکەی قەتاڕەی ئیمام عەلی لە کەربەلا، چوار کەس گیانی لەدەستداوە و شەش کەسیش بە برینداری لە ژێر داروپەردووەکان دەرهێندراوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دکتۆر موسا ئەلعوقابی، وەزیری تەندروستی هاوخەمی خۆی ئاراستەی خانەوادی قوربانییانی رووداوەکەی کەربەلای پیرۆز دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەزارەت لە یەکەم چڕکەی رووداوەکەوە بە سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی سەرجەم کادرانی تەندروستی لە ئامادەباشیدان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “وەزارەتی تەندروستی تەئکید دەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا شەش بریندار لەژێر داروپەردووی داڕمانەکە دەرهێندراوە و چوار کەسیش گیانی لەدەستداوە تاوەکو ساتی نووسینی ئەم راگەیەندراوە. سەرجەم برینداران لەژێر چاودێری پزیشکیدان”.