وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، رێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی له ته‌واوی وڵات بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند كه تا دێت ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه له وڵات زیاتر ده‌بێت.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بە ئاژانسێکی هەواڵی عێراقی راگەیاند، رێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه له هه‌موو جیهان روو له هه‌ڵكشانه و به‌هه‌مانشێوه له عێراقیش تا دێت رێژه‌كه زیاتر ده‌بێت.
وتیشی، “ئێستا له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێک كه‌متر 80 هاووڵاتی عێراقی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له عێراق له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكی شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له چوارچێوه‌ی تێكڕای جیهانییه و جێگه‌ی مه‌ترسی نییه”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جەختی لەوەشکردەوە كه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له عێراقدا. جه‌ختیشی كرده‌وه كه نه‌خۆشه‌كان زۆرترینیان له قۆناغی سێ و چوار تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌مه‌ش قۆناغێكی دره‌نگی ئاشكراكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ن، بۆیه چاره‌سه‌رییه‌كانیش قورس و ئاڵۆز و گران ده‌بن.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
4
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە