وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی شەپۆڵی خۆڵبارینی چەند رۆژی رابردووەوە هەزار کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
لەراگەیەندراوێکدا سەیف بەدر، وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لەوەکردووە کە بەهۆی خۆڵبارینی چەند رۆژی رابردووەوە کە سەرانسەری عێراقی گرت، هەزار کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق وتی، “بەگشتی دۆخی نەخۆشەکان خراپ نەبووە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە کراون. ژمارەیەکی کەم پێویستییان بە چاودێری ورد هەبووە”.
دوێنێ دووشەممە شەپۆڵێکی خۆڵبارین بەسیک لە پارێزگاکانی باشووری عێراقی گرتبوو، بەو هۆیەشەوە چەند کاتژمێرێک گەشتە ئاسمانییەکان راگیرابوون.