وەزارەتی تەندروستی: تووشبووانی كۆلێرا لە هەولێر و سلێمانی دەستنیشانكراون
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • وەزارەتی تەندروستی: تووشبووانی كۆلێرا لە هەولێر و سلێمانی دەستنیشانكراون

وەزارەتی تەندروستی: تووشبووانی كۆلێرا لە هەولێر و سلێمانی دەستنیشانكراون

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "ژمارە و رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی تووند زیادیكردووە. ژمارەیەک لە تووشبووانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی."

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی تەندروستی: تووشبووانی كۆلێرا لە هەولێر و سلێمانی دەستنیشانكراون
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، “ژمارە و رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی تووند زیادیكردووە. ژمارەیەک لە تووشبووانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی.”

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی سکچوون راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاونیشتمانیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی پاكوخاوێنی كەسی بن و لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراک دڵنیاببنەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و سروشتی نەخۆشیەكانی سكچوون و دوابەدوای چالاككردنەوەی بەرنامەی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەكان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوونی توند لەلایەن دامودەزگاكانی تەندروستی لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان بەپێی بەرنامە و پلانی دارێژڕاو.

بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان ڕایدەگەیەنین كەوا ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی توند زیادیكردووە و تیمەكانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی ڕێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە، بەمەش ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكاری زیاتر و توندتری لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی كشتوكاڵ و شارەوانی و ناوخۆ و پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆكان گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لەبواری خۆپارێزی و چارەسەری و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی.

داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین پابەندی ڕێنماییەكانی پاكوخاوێنی كەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراك بن و لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچوون بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگاكانی تەندروستی بكەن لەپێناو ڕێگریكردن لە ئاڵۆزکانیەكان و سەلامەتیان.

وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان

١٩ ی حوزەیران  ٢٠٢٢