وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاریدا ئەو کەسانەی کە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراقن، لە بەرامبەر وەرگرتنی دەرمان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا، هیچ بڕە پارەیەکیان لێوەرناگیرێت.
به‌پێی نوسراوێک كه واژۆی ساڵح مه‌هدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراقی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق كراوه، تیایدا هاتووه، ئەو کەسانەی کە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراقن كاتێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ده‌كه‌ن هیچ بڕە پارەیەکیان لێوه‌رناگیرێت.
جێی باسە، بڕیاره‌كه رۆژنامه‌نووسانی هەرێم ناگرێته‌وه.