لەپێناو بەدواداچوونی ڕەوشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لەنێو منداڵان، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیکردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی رەوشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە نێو منداڵان لە سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەپێناو بەدواداچونی ڕەوشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لەنێو منداڵان، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیکردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئامانجی لیژنەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زانستیە لە ڕێکارەکانی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەکان و دەسنیشانکردن و چارەسەریەکان و پێداویستیەکانی ڕەوشی ئەم نەخۆشیە لە نەخۆشخانەکانی منداڵان.