بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعشیان لە باشووری فڕۆکەخانەی جنێڤ رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کردووەتە ئامانج.
ئەوەش هاتووە، کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، دوو تیرۆریستی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون.
جێی باسە، تیرۆریستە کوژراوەکان، بەناو لە کەتیبەی عومەری کوڕی خەتاب ئەرکی چەکداریان بینیوە.