وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق 49 هەڵی کاری راگەیاند کە سەرجەمیان بە شێوەی گرێبەست دەبێت.
لەئاگادارییەکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، “ئاگادارى هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەڵدەستى بە دامەزراندنى (49) چل و نۆ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەى کە لە خوارەوە دیارى کراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاری کراوە:
تێبینى :
١ــ بۆدەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتى ١٢/٦/٢٠٢٢ تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕؤژى ١٩/٦/٢٠٢٢.
٢ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتى ١٢/٦/٢٠٢٢ تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕؤژى ١٩/٦/٢٠٢٢.
٣ــ لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07507058572 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ halikar.bazrgani@yahoo.com کێشەکە چارەسەر دەکەین
٤ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٥ــ هەر هاوڵاتیەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.
٦ــ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
٧ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:
– بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی
– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک