وەزارەتی بازرگانی: بە عەمبارکردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم، وڵات لە قەیرانی ئابووری جیهان دەپارێزین
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی بازرگانی: بە عەمبارکردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم، وڵات لە قەیرانی ئابووری جیهان دەپارێزین

وەزارەتی بازرگانی: بە عەمبارکردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم، وڵات لە قەیرانی ئابووری جیهان دەپارێزین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزارەتی بازرگانی: بە عەمبارکردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم، وڵات لە قەیرانی ئابووری جیهان دەپارێزین
0

لایک

وەزارەتی بارزگانی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراک بڕی سێ میلۆن تۆن گەنمی زیادە عەممبار دەکەین ئەمەش وڵاتەکە لە مەترسیەکانی دروستبوونی قەیرانی ئابووری جیهان دەکاتە دەرەوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی یاسای ئاسایشی خۆراک کە بڕیارە لە ئەنجومەنی نوێنەران رەزامەندی لەسەر بدرێت، رێگە بە وەزارەتەکەمان دەدات بڕی سێ ملیۆن تۆن گەنم دابین بکات، وەک عەممبارێکی ستراتیژی، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ پاراستی وڵاتەکە لە هەر مەترسییەکی دروستبوونی قەیرانی دارایی جیهان.

ئەوەش هاتووە، لەدوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران نرخی گەنمی جوتیارانی بەرزکردەوە، بڕی وەرگیراوی گەنم بۆ 750000 (حەفت سەد و پەنجا هەزار) تۆن بەرزدەبێتەوە.

هاوکات، جگە لەو بڕە گەنمە، لە عەمبارەکاندا بڕێکی زۆر گەنمی ئوستورالی و ئەڵمانی هەیە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە رێگەی بەندەری باشوورەوە گەیشتووە.

وەزارەتە راشیگەیاند، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان کە بڕی پێویستی گەنممان هەیە، وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ تائێستا بەباشی بەڕێوەدەچێت و تائێستا 300 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوەتەوە.