ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 25 هەزار تۆن ئاردی ئەمەریکی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە: کەشتییەک بە 25 هەزار تۆن ئاردی ئەمەریکی گەیشتوەتە عێراق و لەگەڵ ماددە خۆراکییەکانی دیکەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت.
راشیگەیاند، لە کاتی گەیشتنی ئاردەکەدا تیمێکی هونەری گەیشتنە ئەو شوێنە و دوای دڵنیابوونەوە لە بڕی ئاردەکە نمونەیان ناردوە بۆ کۆنتڕۆڵی جۆری و پشکنینی لە تاقیگەکاندا بۆ دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، دوای راپۆرتی کۆنتڕۆڵی جۆری و گونجاوی بۆ بەکارهێنانی لەگەڵ ماددەکانی دیکەدا رێکدەخرێت و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.