وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم لە راگەیەندراوێکدا پەیامێکی لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەکردووە، “سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن هەندێ کەسی نابەرپرس و دوور لە بەهای ئایینی لە وڵاتی سوید و ھەرجێگەیەکی تر، زۆر بە توندی ئیدانە دەکەین”.
وتیشی، “ئەم کارە ناڕەوایە دژی ئازادی و هەموو بنەما ئایینیەکان و پێکەوەژیانە”.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیدەگەیەنێت، “بە پێویستی دەزانین وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی، داوا لە حکومەتی سوید بکەین بکەرانی ئەم کارە نالۆژیکییە دوور لە بەھا مرۆڤایەتییە بدۆزنەوە و بەپێی یاسا سزایان بدەن”.
رۆژی شه‌ممەی رابردوو راسموس پالودان، سیاسەتمەداری توندڕەوی راستڕەو سویدی لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید ئاگری لە کۆپییەکی قورئانی پیرۆز بەردا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پالودان بووه هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن چه‌ندان حكومه‌ت و ملیۆنان هاووڵاتییانی موسڵمان له سه‌رتاسه‌ری جیهان.