وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا دەردەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا دەردەکات

شوبات 21, 2023 13:30
وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا دەردەکات
0

لایک

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى تایبەت بە رەوشى خوێندن و ماوەى مانەوەى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى هەرێم کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن، چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکردووە.

ئەمرۆ سێشەمە رێکەوتى 21-02-2023، بە نوسراوى ژمارە (3423) کە بە واژۆی د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، سەبارەت بە روودانى کارەساتى سروشتى (بوومەلەرزە) لە وڵاتى تورکیا، لەبەر رۆشنایى بریارى ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى ئەم وڵاتە کە بەشێک لە خوێندنى وەرزى بەهارەى بۆ ساڵى ئەکادیمى (2022-2023) کردووە بە ئۆنڵاین، وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى دەرکرد:

1- ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن کردووە لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا ماوەى خوێندنیان بە ئۆنڵاین لە نێوان رێکەوتى (2023/2/6) تاکو (2023/4/1) بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

2- ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن نەکردووە، ئەگەر لە زانکۆکەیان خوێندن بووە بە ئۆنڵاین دەبێت خوێندنەکەیان دوا بخەن بۆ سیمستەرى داهاتوو.

3- هەر زانکۆیەک بەدەر لەو بڕیارەى ئەنجومەنى ناوبراو هەر سیستمێکى تر (دواخستن بۆ سیمستەرى داهاتوو) پیادە بکات، بەپێى ناوەرۆکى بڕیارى زانکۆکان مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.

4- بەڵام سەبارەت بە بەشە پزیشکییەکان ئەو بەشانەى کە لایەنى پراکتیکیان هەیە تاکو ئێستا ئەنجومەنى ناوبراو هیچ بڕیارێکى دەرنەکردووە، لەکاتى دەرکردنى هەر بڕیارێک وەزارەتەکەمان پەیوەست دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى پاراستن و تەندروستى قوتابى و خوێندکارەکانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا.
5- هەر بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى تورکیا (YOK) دەربچێت لە داهاتوودا سەبارەت بەم بابەتە ئێمە مامەڵەى لەگەڵ دەکەین.

En az 10 karakter gerekli