وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا، پۆستى سەرۆکى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت.
مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
- ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بەمەبەستى بەرەو پێشبردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە لە پۆستەکە بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
- دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى راژە تاکو کۆتایی دەوامى رێکەوتى (11-04-2022) رۆژى (دووشەمە) دەبێت.
- پێویستە پوختەى راژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەی واژۆکرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانی پێشکەشکردنی تێدایە، دەتوانێت (C.V) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە رێگەى ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.