وەتسەپ کە یەکێکە لە باوترین ئەپلیکەیشنە جیهانییەکانی سەربە کۆمپانیای مێتا، چەند تایبەتمەندییەکی نوێ دەخاتە بەردەم بەکارهێنەرانی، لەمانەش:
- لەمەودوا دەتوانیت چاتەکانت بە فلتەری “نەخوێندراوەتەوە” ریزبکەیت. (بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییەش دەتوانیت لە شاشەی گەڕان پەنجە بنێی بە ئایکۆنی فلتەرەکە).
- دەتوانیت زیاتر لە دوو رۆژ نامەکانی “لای خۆت و کەسی بەرامبەر” بیسڕیتەوە.
- لە کاتی دروستکردنی گرووپ 512 کەس دەتوانێت بەشداری گرووپەکە بکات “واتە ژمارەی ئەندامانی ناو گروپەکە زیادکراوە”.
- قەبارەی فایلی گواستراوە بۆ 2 گێگابایت بەرزکرایەوە.
- لەمەودوا ئەو نامانەی کە ”لایخۆتەوە” دەیانسڕیتەوە یان لە کاتی نوێکردنەوەی وەتسەپ بە هەڵە لەلای خۆتەوە دەیانسڕیتەوە، دەتوانیت لە ماوەی چەند چرکەیەک بیانگەرێنیتەوە.