ئیبراهیم تاتڵیسەس تووشی رووداوی هاتووچۆ هات

ئیبراهیم تاتڵیسەس تووشی رووداوی هاتووچۆ هات

تاتڵیساس دوای ئەوەی لەلایەن تیمەكان رزگاركرا، بە ئەمبوڵانس گەیەندرایە نەخۆشخانە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئیبراهیم تاتڵیسەس تووشی رووداوی هاتووچۆ هات
0

لایک

ئیبراهیم تاتڵیسەس، هونەرمەندی ناودار كە لە قەزای بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا، تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو لەو ئۆتۆمبێلە دەرهێنرا كە تیایدا گیریخواردبوو و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

ئەو مینی پاسەی كە ئیبراهیم تاتڵیسەس-ی تێدابوو لەگەڵ بارهەڵگرێكدا تووشی پێكدادان هات، بەهۆی كاریگەری پێكدادانەكە مینی پاسەكە وەرگەڕا.

دوای ئاگاداركردنەوەیان تیمەكانی تەندروستی، ئاگركوژێنەوە و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەكە كران.

هونەرمەند تاتڵیسەس كە لەناو مینی پاسەكەدا گیریخرادبوو، دوای ئەوەی لەلایەن تیمەكان رزگاركرا، بە ئەمبوڵانس گەیەندرایە نەخۆشخانە.