پاش ناڕەزایەتی بەشێک لە خەڵکی بەغداد و شارەکانی دیکە، ئەو وێنانەی سەرۆکی رووسیا کە لە چەند شوێنێکی بەغداد هەڵواسراوبوون، لابران.
دوای ئەوەی له ژماره‌یه‌ک گه‌ڕه‌كی به‌غدادی پایته‌ختی عێراق، وێنه‌ی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆككۆماری رووسیا هه‌ڵواسران و لەسەریان نوسرابوو، ئێمه پشتگیری رووسیا ده‌كه‌ین، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، سەرجەم وێنەکان لابران، ناشزانرێت ئەوەی لایبردوون هێزی ئەمنی، یاخود هاووڵاتییان بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان وێنەکانی پوتن له نزیك باره‌گای میلیشیای (عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق) له ناوچه‌ی جادرییه له ناوه‌ڕاستی به‌غداد، به ده‌ربڕینی (هاوڕێكانی سه‌رۆك) هه‌ڵواسرا بوون.