وێنەیەکی هاوسەری باڵیۆزی عێراق لە عەممان لەگەڵ راغب عەلامە هەرا دەنێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وێنەیەکی هاوسەری باڵیۆزی عێراق لە عەممان لەگەڵ راغب عەلامە هەرا دەنێتەوە

وێنەیەکی هاوسەری باڵیۆزی عێراق لە عەممان لەگەڵ راغب عەلامە هەرا دەنێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وێنەیەکی هاوسەری باڵیۆزی عێراق لە عەممان لەگەڵ راغب عەلامە هەرا دەنێتەوە
0

لایک

گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنان راغب عەلامە دوای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لەگەڵ حەیدەر عەزاری، باڵیۆزی عێراق لە عەممان و هاوسەرەکەی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاری دا عەزاری بانگهێشتی وەزارەت بکات.

وێنەکان لە هەژماری فەرمی تویتەری راغب عەلامە بڵاوکرایەوە و تێیدا هاوسەرەکەی عەزاری “زیاد

لە پێویست” نزیکی راغب ەلامە وەستاوە و بەو هۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە نزیکەوە ئاگاداری رووداوەکەین و بەگوێرەی بەها دیبلۆماسییەکانی عێراق مامەڵە لەگەڵ رووداوەکە دەکەین”.

لەوبارەیەوە راغب عەلامە ئاماژەی بەوەداوە کە پەیوەندییەکی خێزانی پتەویی هەیە لەگەڵ عەزاری و ئەو پەیوەندییە بۆ چەندین ساڵ بەر لە ئیستا دەگەڕێتەوە.