وڵاتانی گرووپی G7 سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • وڵاتانی گرووپی G7 سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەکەن

وڵاتانی گرووپی G7 سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وڵاتانی گرووپی G7 سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەکەن
0

لایک

سەرکردەی وڵاتانی گرووپی G7 سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی رووسیایان بۆ سەر ئۆکراینا کرد و بەردەوامبوونی پاڵپشتیی دارایی، مرۆیی، سەربازیی و دیپلۆماتییان بۆ ئەو وڵاتە راگەیاند.

سەرکردەی وڵاتانی گرووپی G7 کە لە ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن پێکهاتوون دوای هێرشە مووشەکییەکەی هێزەکانی رووسیا بۆسەر چەند ناوچەیەکی جیاجیای ئۆکراینا کۆبوونەوەیەکی نائاسایان ئەنجامدا.

لووتکەکەی گرووپی G7 لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بەڕێوەچوو.

لەو راگەیەندراوە هاوبەشەی کە سەرکردەکان لە دوای لووتکەکە بڵاویان کردەوە بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی رووسیایان بۆسەر ئۆکراینا کرد.

سەرکردەکانی وڵاتانی گرووپی G7، ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین و کاربەدەستەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بە بەرپرسیار لە هێرشەکان دادەنێن و رایانگەیاند جگە لە ناوچەکانی کریمیا و سیڤاستۆپۆڵ هەوڵەکانی لکاندنی نایاسایی دۆنێتسک، لوهانسک، زاپۆریژیا و خێرسۆنیان رەتکردەوە و سەرکۆنەیان کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بە جیددی ئەوە نوێ دەکەینەوە کە هیچ کاتێک دان نانێین بەو گشتپرسییە ساختانەی رووسیا کە هەوڵ دەدات شەرعییەت بە لکاندنە نایاساییەکان بدات”.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا، سەرکردەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە رووسیا زۆر بە روونی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانی پێشێل کردووە و بانگەوازی ئەوەیان کرد کە تەواوی وڵاتەکان لە دژی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوەستنەوە و داوا لە مۆسکۆ بکەن کە هێزەکانیان لە ئۆکراینا بکشێننەوە.

هاوکات لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە: “جەخت لەوە دەکەینەوە کە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، بایۆلۆژی یان ئەتۆمی لەلایەن رووسیاوە دەرئەنجامی قورسی دەبێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاوکات سەرکۆنەی چالاکییەکانی رووسیا بۆسەر وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا کراوە و سەرنج بۆ ئەوە راکێشراوە کە مۆسکۆ بە بەرپرسیار دادەنێن لە هەر رووداێکدا کە رووبدات.

سەرکردەکانی وڵاتانی گرووپی G7، بانگەوازی بێلاڕووس-یان کرد کە خاکی نەخاتە بەردەست هێزەکانی رووسیا و پاڵپشتییان نەکەن.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا، سەرکردەکان جەختیان لەوە کردەوە کە تاکو پێویست بێت پاڵپشتییە دارایی، مرۆیی، سەربازیی و دیپلۆماسییەکانیان بۆ ئۆکراینا بەردەوام دەبێت و پشتگیریی تەواویان بۆ سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئۆکراینا لە چوارچێوەی ئەو سنوورانەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناسراوە نوێ کردەوە.

سەرکردەکانی گرووپی G7، لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەیاندا بە سەرۆکی ئۆکراینایان راگەیاند کە بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتییەکانیان بۆ ئۆکراینا بە ئامادەکارییە سەربازییەکانەوە لە وەرزی زستاندا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:”بەردەوام دەبین لە رێکخستنی هەوڵەکان بۆ گەیاندنی پێداویستییە هەنووکەییە سەربازیی و بەرگرییەکانی ئۆکراینا”.