وڵاتانی ئەورووپا و 42 وڵات داوا لە رووسیا دەکەن لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا بکشێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • وڵاتانی ئەورووپا و 42 وڵات داوا لە رووسیا دەکەن لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا بکشێتەوە

وڵاتانی ئەورووپا و 42 وڵات داوا لە رووسیا دەکەن لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا بکشێتەوە

یەکێتیی ئەورووپا و 42 وڵات داوا لە رووسیا دەکەن لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا و تەواوی خاکی ئۆکراینا بکشێتەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وڵاتانی ئەورووپا و 42 وڵات داوا لە رووسیا دەکەن لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا بکشێتەوە
0

لایک

لەراگەیەندراوێکی هاوبەشدا یەکێتیی ئەورووپا و 42 وڵات لەسەر ماڵپەڕی نوێنەرایەتی هەمیشەیی رێکخراوی هەماهەنگی و ئاسایشی ئەورووپا لە ڤیەننا کە سەربە یەکێتیی ئەورووپایە بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو جەنگەی رووسیا بەرامبەر ئۆکراینا هەڵی گیرساندووە بە واتای پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی دێت، سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە کۆنترۆڵکردنی گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەورووپا کە لە دەکەوێتە شاری زاپۆریژییا دەرخەری گەورەترین مەترسییە لەسەر پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە بوونی سەربازانی رووسیا و چەکی ئەتۆمی لەو وێستگەیە قبوڵکراو نییە، تیایدا هاتووە، “داوا لە رووسیا دەکەین دەستبەجێ هێزە سەربازییەکان و تەواوی کارمەندەکانی لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا و تەواوی ئۆکراینا بکێشێتەوە”.

جگە لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، هەروەها هەریەک لە ئوسترالیا، ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، ژاپۆن، کەنەدا، جۆرجیا، ئایسلاند، لیختنشتاین، مۆنتینیگرۆ، نیوزیلاند، مەقدۆنیای باکوور، نەرویج، کۆریای باشوور، مۆڵدۆڤا و تورکیا واژوویان لەسەر راگەیەندراوە هاوبەشەکە کردووە.