وه‌زیری په‌روه‌رده‌: هه‌موو مامۆستایان راهێنانیان پێده‌كرێت
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • وه‌زیری په‌روه‌رده‌: هه‌موو مامۆستایان راهێنانیان پێده‌كرێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: هه‌موو مامۆستایان راهێنانیان پێده‌كرێت

نزیکەی 600 راهێنه‌ر دەستنیشان دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وه‌زیری په‌روه‌رده‌: هه‌موو مامۆستایان راهێنانیان پێده‌كرێت
0

لایک

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێداچوونه‌وه‌ی به‌ سیستمی راهێنانی مامۆستایان ده‌كه‌ن و راهێنان بۆ مامۆستایان ته‌رخان ده‌كه‌ن، كه‌ نزیکەی 600 راهێنه‌ر دەستنیشان دەکەن.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌ سیستمی گۆڕینی وانه‌وتنه‌وه‌ و راهێنانی مامۆستایان كرد و وتی، “راهێنان مافە بۆ مامۆستا و دەبێت بۆی دابین بکرێت، وانەوتنەوەش پێویستی بە گۆڕینە، گۆڕینێکی شێنەیی، بەڵام ریشەیی”.

ئەوەشی راگەیاند، “ئێمە راهێنان بۆ مامۆستایەک تەرخان دەکەین، کە ئەویش لە ژینگەی قوتابخانە سوودی لێوەربگرێت و پەخشی بکاتەوە و کاریگەریی لەسەر پرۆسەی پەروەردە هەبێت، بەڵام دەیکات یان نا، ئەوە نەزانراوە و بەدواداچوونی لەسەر نەبووە، بەڵکو لەسەر بنەمای متمانە بووە”.

وەزیری پەروەردە روونیكرده‌وه‌، راهێنانی مامۆستایان پێویستی بە پێداچوونەوە و ئامادەسازکردنی مۆدێلێکی نوێ هەیە، نزیکەی 600 پاڵێوراو بۆ وەزارەت دەستنیشان دەکەن، ئەو 600 پاڵێوراوە بۆ راهێنەری خولی تەواودەکەن و دەست دەکەن بەجێبەجێکردنی پرۆژەکە.

ئاشكراشیكرد، لەلایەن پەروەردەی گشتیی پارێزگاوە بۆ هه‌ر 12 قوتابخانە راهێنەرێک دیاریدەکرێت، دەبێت بە درێژایی ساڵ و هەفتانە یان دوو هەفتە جارێک لانی کەم هەموو مامۆستایەک لەناو قوتابخانەکەی خۆی کاتژمێرێک راهێنان وەربگرێت.

ئالان حەمە سەعید جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، ئەو بابەتانە بە وردی بە میکانیزمی گونجاو رێکدەخرێن و لەپاڵ ئەوەشدا پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاینیشمان ئامادەساز کردووە بەناوی (ئی- راهێنان)، کە گەورەترین پلاتفۆرمی دیجیتاڵی راهێنانە لە کوردستان، خولەکان ماوەیان بۆ دیاریکراوە و پاش رەزامەندی مامۆستای راهێنەر بڕوانامه‌یان پێدەدرێت. پشتیوانی تەواوی ئەو بەرنامەیە دەکەین و دڵنیام ئەم ستراتیژە وەرچەرخانێک دروست دەکات، لە ساڵانی ئایندە هەمووان لێی سوودمەند دەبن.