وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، بەشێک لەو گرێبەستانەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكاندا هەیەتی یاسایی نییە و دەگاتە ئاستی بە قاچاخ بردنی نەوت.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندووە، هانگاو دەنێن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە گرێبەستەكانی نەوتی هەرێم و رێكاری یاسای دژی 17 كۆمپانیای نەوتی دەگرنەبەر و یەكەم هەنگاویش نامەی هۆشداریان بۆ دەنێرین.
دەشڵێت. ئەو گرێبەستانەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكاندا هەیەتی یاسایی نییە و بەشێکیان دەگەنە ئاستی بە قاچاخ بردنی نەوت.
وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆمپانیا بیانییەكان دەبێت گرێبەستەكانیان لەگەڵ هەرێم هەڵبوەشێننەوە یان گرێبەستەكانیان لە وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمەوە بگوازنەوە بۆ حكومەت لە عێراق.
ئیحسان عەبدولجەبار راشیگەیاندووە، هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر بۆ راگرتنی کارەکانی ١٧ کۆمپانیای نەوتی لە هەرێم و تا ئێستاش گرێبەستی چوار کۆمپانیایان هەڵوەشاندووەتەوە.
وەزیری نەوتی عیراق دوو رێگاچارە دەخاتە بەردەم ئەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە و دەڵێت، “سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەین و دوو رێگەچارەیان دەخەنە بەردەم یان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان یاخود گواستنەوەی گرێبەستەکان بۆ سەر وەزارەتی نەوتی عیراق”.