رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری پرسه‌ی هه‌ردوو مامۆستایان (دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان) كرد، كه دوێنی له میانی رووداوێكدا به‌ده‌ستی قوتابییه‌كه‌وه شه‌هید كران، وه‌زیری ناوخۆ له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگی به‌م دۆسییه‌وه ده‌ده‌ن، هه‌موومان داوا له دادگا ده‌كه‌ین ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكاته‌وه”.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ راشیگه‌یاند، “له‌ماوه‌ی رابردوودا یاسایه‌كی نوێی چه‌كمان له په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕاند، بۆ ئه‌مه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر رژده بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له نزیكترین كاتدا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه، یاسای نوێی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی چه‌كی لێده‌فرۆشرێت، رێكده‌خرێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی مۆڵه‌تیان بۆ دروست ده‌كرێت.
ده‌شڵێت، “بۆ داواكردنی مۆڵه‌تی چه‌ك، چه‌ند رێكارێكی ئیداری، یاسایی و ته‌ندروستی هه‌یه، هه‌ر شوێنێكیش به‌ده‌ر له‌و رێكارانه چه‌ك بفرۆشێت، سزای یاسایی توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
وه‌زیری ناوخۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌كاتی رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه كۆتایی به‌م رووداوانه نایه‌ت.