وه‌زیری ناوخۆ داواده‌كات حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی سنجار جێبه‌جێكات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زیری ناوخۆ داواده‌كات حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی سنجار جێبه‌جێكات

وه‌زیری ناوخۆ داواده‌كات حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی سنجار جێبه‌جێكات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وه‌زیری ناوخۆ داواده‌كات حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی سنجار جێبه‌جێكات
0

لایک

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوی باش بۆ گۆڕانكارییه‌كان له‌ پۆسته‌كانی نێو حكومه‌ت نراوه‌، داواشده‌كات حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی سنجار جێبه‌جێكات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا هه‌بووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ک له‌ پۆسته‌ حكومییه‌كاندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی باش نراوه‌.

وتیشی، چه‌ند ناوێک بۆ جێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیرێک له‌نێو كابینه‌ی نۆیه‌م پێشنیاركراون، رێباز بێركۆتی بۆ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ پێشنیازكراوه‌ و ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری بۆ شوێنی خالید شوانی پێشنیازكراوه‌، چه‌ند ناوێكی دیكه‌ش بۆ ژماره‌یه‌ک پۆستی دیكه‌ پێشنیاركراون.

له‌باره‌ی رێككه‌وتنی شنگالیشه‌وه‌، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كرد رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێبكات و رایگه‌یاند، دوای سه‌ری ساڵ لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی رێككه‌وتنی شنگال سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات.