وه‌زیری شاره‌وانی: گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر دەكەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زیری شاره‌وانی: گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر دەكەین

وه‌زیری شاره‌وانی: گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر دەكەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وه‌زیری شاره‌وانی: گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر دەكەین
0

لایک

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت لە داهاتوویەكی نزیكدا گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر دەكەین و شەقامەكە دەكرێتە دووساید و قەرەباڵغی لەو شوێنە نامێنێت.


سەبارەت بە هەوڵەكانی چارەسەركردنی ئەو گرفتە، ساسان عەونی، ڕایگەیاند: بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتری كە زیاتر لە 3 كیلۆمەتر دەبێت و تاوەكوو ئێستا تەواو نەكراوە، ماوەی چەند مانگێكە تیمەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كاری دیزاینكردن و خەمڵاندنی كارە پێویستەكان دەكەن، بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو فراوانكردنەی كە ئەو پارچەیەی شەقامەكە بەخۆیەوەی دەبینێت. 


لەبارەی گرنگی پرۆژەكە، ساسان عەونی گوتیشی: بە تەواوبوونی ئەو 3 كیلۆمەترەی شەقامەكە، تەواوی ڕێگەی 120مەتری تا دهۆك و زاخۆ بە دووساید دەبێت و لە داهاتوویەكی نزیكدا قەرەباڵغی لەسەر ئەو شەقامە نامێنێت.