جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، رایگه‌یاند، بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراقه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ حسێن عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌یوه‌ندی كردووه به فوئاد حوسێنه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌زاندنی بێ چه‌ندوچوونی سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی هاووڵاتییه‌كانیه‌تی.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كرده‌ی یه‌كلایه‌نه مه‌ترسیداره و پێویسته رێگه‌ی گفتوگۆ هه‌ڵبژێردرێت بۆ كۆتاییهێنان به ده‌ستدرێژییه بێ پاساوه‌كان.