وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به بێبه‌شكردنی هه‌رێم له 1000 بینای قوتابخانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه ده‌ربڕی و داواشیكرد، “به‌غدا په‌روه‌رده وه‌ك مافێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌مو عێراقییه‌كان ببینێت بێ جیاوازی و بڕیار له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان بدات، به پێچه‌وانه‌وه، بێبه‌شكردنی هه‌رێم مانای وایه حكومه‌تی عێڕاقی فیدڕاڵ، سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی هاوسه‌نگ، ناگرێته‌به‌ر بۆ هه‌مو عێراقییه‌كان”.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق به‌ردی بناغه‌ی 1000 (هه‌زار) قوتابخانه‌ی نوێی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی عێراقی – چینی دانا، ئێمه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌و پارێزگایانه ده‌كه‌ین كه له چوارچێوه‌ی هه‌رێم رێكنه‌خراون و بۆچونمان وایه، شیاوی ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی باشن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه بێبه‌شكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه كه 150 (سه‌د و په‌نجا) قوتابخانه‌یه و به نوسراومان ژماره 374 له 23ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2020 ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێڕاقی فیدراڵمان كردوه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، “پارێزگاره‌كانی كوردستان له‌سه‌ردانی شاندی عێراقی بۆ چین ئاماده‌بون و ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه بۆ هه‌مو عێراق و عێراقییه‌كانه، له‌دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش له 2014وه ، زۆرێك له دانیشتوانی ناوچه داگیركراوه‌كان ڕویان كرده پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا زیاتر له 180.000 (سه‌د و هه‌شتا هه‌زار) خوێندكاری ئاواره‌ی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن و به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌مان بۆ تهرخانكردون، به‌جۆرێك قوتابخانه‌ی یه‌ك ده‌وامیمان بوه‌ته 2 (دو) ده‌وامی و 2 (دو) ده‌وامی بۆته 3 (سێ) ده‌وامی به‌هۆی ئه‌و ته‌رخانكردنه‌وه كه ئێمه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی لێی ده‌ڕوانین، ته‌نانه‌ت داوای 10.000.000.000 (ده ملیار) دیناری عێراقیمان كردوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ره‌تیكردۆته‌وه”.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی له‌وه‌شكردووه، “دوباره پیرۆزبایی له گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین و وێرای بێبه‌شكردنمان، ئێمه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و خزمه‌تكردنی خوێندكارانی ئاواره‌ی ناوخۆ، له‌هه‌مانكاتیشدا نیگه‌رانی و نارازیبونمان ده‌رده‌بڕین له‌به‌رامبه‌ر بێبه‌شكردنی خه‌ڵكی كوردستان”.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوای له حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ كردووه، “په‌روه‌رده وه‌ك مافێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌مو عێراقییه‌كان ببینێت بێ جیاوازی و پشكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لێبدرێت، به پێچه‌وانه‌وه، بێبه‌شكردنی هاوڵاتییانی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌هه‌مو پێكهاته‌كانییه‌وه، مانای وایه حكومه‌تی عێڕاقی فیدڕاڵ، سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی هاوسه‌نگ، ناگرێته‌به‌ر بۆ هه‌مو عێراقییه‌كان”.