وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمانێك كه‌مكردنه‌وه‌ی رسووماتی جامڕه‌شكردنی ئۆتۆمبێلی راگه‌یاند.
فه‌رمانه‌كه كه واژووی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره، هاتووه كه رێنمایی ژماره 5ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به جامڕه‌شكردنی ئۆتۆمبێل هه‌مواركراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه نرخی رسووماتی جامڕه‌شكردنی 30% و 50%و 90% كه‌مكراوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی كه كۆمپانیاكان ره‌شی كردوون، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 50% و 80%ش به له‌زگه به‌هه‌مانشێوه نرخه‌كه‌ی رسووماتهكهی كه‌مكراوه‌ته‌وه.
رێنماییه نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه:-
