وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، هێڵێكی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای كه‌ركوک له‌لایه‌ن كه‌سانی تێكده‌ره‌وه كراوه‌ته ئامانج و ته‌قێندراوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانیان له‌هه‌وڵدان بۆ دیاریكردنی هێڵی به‌دیل و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری كاره‌با به‌و هاوبه‌شانه‌ی بێ كاره‌با بوون.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له كاتێكدا كه كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون له زیادبوون و به‌رده‌وامبوونی دابینكردنی كاره‌با به هاووڵاتیان له ژێر رۆشنایی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، به‌ڵام دووباره هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له ناوچه‌كانی باكوور له‌لایه‌ن كه‌سانی تێكده‌ره‌وه كرایه ئامانج و ته‌قێندرایه‌وه، ته‌نها ئامانجیش له‌م كاره‌یان زیانگه‌یاندنه به هاووڵاتیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كرده‌وه‌كه هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای له مه‌لا عه‌بدوڵا و باكوری سامه‌ڕا كردوه‌ته ئامانج كه توانای 132 كیلۆ ڤۆڵتیه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه تاوه‌ری ژماره 90 له‌كاربكه‌وێت و ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با له شاری كه‌ركوک و ده‌ورووبه‌ری.
باسی له‌وه‌شكردووه، ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كه، به‌دواداچونی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خالید غه‌زای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌با و تیمێكی ته‌كنیكی بۆ چاككردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه ده‌ستیپێكرد، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه بۆ دووباره چاككردن و دروستكردنه‌وه‌ی تاوه‌ره زیانلێكه‌وتوه‌كه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تگوزاری كاره‌با بۆ هاووڵاتیان به زوترینكات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ستایشی رۆڵی هێزه ئه‌منیه‌كانی كردووه و رایگه‌یاندوه، “بانگه‌واز بۆ سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین هێزی فریاكه‌وتنی تایبه‌ت به درێژایی هێڵه‌كانی كاره‌با جێگیربكه‌ن بۆ پاراستنی سیستمی گواستنه‌وه‌ی وزه و تاوه‌ره‌كان له‌ده‌ستی تێكده‌ران”.