وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق: ئێران هه‌نارده‌كردنی غازی بۆ عێراق راگرتووه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق: ئێران هه‌نارده‌كردنی غازی بۆ عێراق راگرتووه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق: ئێران هه‌نارده‌كردنی غازی بۆ عێراق راگرتووه‌
0

لایک

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند کە 12 رۆژە، ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق راگیراوە و ئاماژەی بەوەیشدا کە بەھۆی ئەو ھەنگاوەی ئێرانەوە، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغداد و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، حەوت ھەزار و 500 میگاوات کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ماوەی 12 رۆژە، ھەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنان بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆری گواستنەوەی غاز، بەپێی ئەوەی لایەنی ئێرانی رایگەیاندووە، راگیراوە.

راشیگەیاندووە کە بەھۆی ئەو ھەنگاوەی ئێران، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغداد و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، حەوت ھەزار و 500 میگاوات کەمبووەتەوە کە ئەوەیش بەشێوەیەکی بەرچاو، کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە ھاووڵاتییان دروست کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی بەپەلەی گرتووەتەبەر و لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردووە بۆ ئەوەی بڕی زیاتر لە سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دابین بکات، تا بتواندرێت کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە پێ قەرەبوو بکرێتەوە”.