وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به زیادکردنی وانەی په‌ڕینه‌وه (عبور) بۆ دوو وانه له سیسته‌می ساڵانه و چوار وانه له سیسته‌می وهزری، تەنها بۆ ئەو قۆناغانەی کە سیستمی خوێندنی تیادا دەگۆڕێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی تشرینی یه‌كه‌م 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی له‌باره‌ی پرسی زیادكردنی وانه‌ی په‌رینه‌وه (عبور) ده‌ركرد.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، ئەنجومەنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا بە زیادکردنی وانەی په‌ڕینه‌وه (عبور) بۆ دوو وانە لە سیستمی ساڵانە و چوار وانە لە سیستمی وەرزی، ته‌نها لەو قۆناغانەی کە سیستمی خوێندن تیایدا دەگۆڕێت بۆ شێوازی بۆڵۆنیا.