وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌باره‌ی كرێی خوێندنی سزادراوان بڕیارێک دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌باره‌ی كرێی خوێندنی سزادراوان بڕیارێک دەردەکات

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌باره‌ی كرێی خوێندنی سزادراوان بڕیارێک دەردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌باره‌ی كرێی خوێندنی سزادراوان بڕیارێک دەردەکات
0

لایک

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی كرێی خوێندنی سزادراوان نووسراوێكی ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، “بەلەبەر چاوگرتنى بارى دارایی ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەخوێنن، بەڵام لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى چاکسازى کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سزادراون، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى کردوە، بڕیاریدا بە لێخۆشبونى کرێى خوێندنیان بەڕێژەى (١٠٠%)ى بۆ تەواوى پرۆسەى خوێندنەکەیان کە لە چاکسازییەکان بەسەرى دەبەن.”