وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌ركرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌ركرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌ركرد
0

لایک

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ک بڕیاری تایبه‌ت به‌ رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی یه‌كێک له‌بڕیاره‌كانیش، له‌مه‌ودوا به‌كارهێنانی ماسک جگه‌ له‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتیه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه‌ ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانی ته‌ندروستی له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كراوه‌ تێیدا هاتوه‌، به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌ به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان بڕیاردراوه‌ به‌وه‌ی، له‌ گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانی هاتوو یان ده‌رچوو له‌ هه‌رێمی كوردستان داوای بڕوانامه‌ (كارتی ڤاكسین) نه‌كرێت له‌ رۆژی 1ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022ه‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، بڕیاردراوه‌ به‌كارهێنانی ماسک له‌ گشت شوێنه‌ گشتیه‌كان (داخراو و كراوه‌) وه‌ک شوێنه‌كانی ئاینی، چێشتخانه‌كان و هۆڵی بۆنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه‌ بێت جگه‌ له‌دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیه‌كان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌، جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گشت وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ و فه‌رمانگه‌ ناحكومیه‌كان ده‌رباره‌ی گرنگی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی هانی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا.