ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی عێراق نزیکەی شەش تۆن ماددەی هۆشبەر لە ناوبرا و وەزیری تەندروستیش دەڵێت لە هەوڵدان سەنتەری چارەسەری ئاڵودەبووان بکەنەوە.
وەزیری تەندروستی سەرپەرشتی لەناوبردنی 5 تۆن و 900 کیلۆ مادەی هۆشبەر و 54 ملیۆن حەب و 40 هەزار کەرەستەی کێشانی ئەو ماددانە دەکات.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند، وەزیری تەندروستی، سەرپەرشتی لەناوبردنی زۆرترین بڕی دەرمانی جۆری جۆراوجۆری هۆشبەری کردووە کە دەستی بەسەردا گیراوە.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی لەو بارەیەوە رایگەیاند، پلانێک هەیە بۆ دروستکردنی سەنتەر بۆ چارەسەرکردنی ئالودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری لەگەڵ لەگەڵ دامودەزگاکانی دیکەی حکومەت.
وەزیری تەندروستی ستایشی ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی دادوەری کرد لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان