وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق: سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێم دابه‌شده‌كه‌ین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق: سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێم دابه‌شده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق: سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێم دابه‌شده‌كه‌ین

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى کرد لە ستار الجابرى، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆکاروباری ئیداری و شاندێکى یاوەرى.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق: سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێم دابه‌شده‌كه‌ین
0

لایک

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر (ئەربیل) لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى کرد لە ستار الجابرى، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆکاروباری ئیداری و شاندێکى یاوەرى.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەمەبەستى خزمەتکردنی زیاترى هاووڵاتیان جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە، هەروەها لەبارەی فۆڕمی خۆراک و بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان باس لە کارئاسانی کرا لە ڕێگەی تیمێکی شارەزا، پاشان تەئکید لە پێدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران و دابینکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

لەو بارەیەشەوە بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆکاروباری ئیداری وێڕاى ئەوەى دڵنیاییدا لەبەردوام بوونی پێدانی شایستەداراییەکانی جوتیاران، وتیشی “وەک هاوڵاتیانی سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق، سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیانی پارێزگاى هەولێر و پارێزگاکانى ترى هەرێمی کوردستان دابەشبکەین”.

 لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پرسى ئاسایشی خۆراک و چەند بابەتێکى ترى گرنگ و پەیوەست بە پێداویستییەکانى هاووڵاتییان تاوتوێکران.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر (ئەربیل)، پیرۆزبایی لە ستار الجابرى کرد، بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆکاروباری ئیداری و هیواى سەرکەوتنى بۆخواست و ئاماژەی بە وەدا کە هاوکاری و هەماهەنگی نێوانمان دەتوانێت دەرەنجامی باشی هەبێ بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و راشیگەیاند “وەکو پارێزگاى هەولێر، ئامادەین هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەکتان پێشکەش بکەین لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان سنووری پارێزگاکەمان”.