وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم لهپهیامێكدا بۆ هاووڵاتیان له‌باره‌ی گرانی نرخی رۆنی زەیت له‌بازاڕه‌كان رایگه‌یاند، بڕێكی زۆر رۆنی زەیت له كۆگاكان هه‌یه و پێویست ناكات هاووڵاتیان نیگه‌ران بن، هه‌ر ئه‌مڕۆش 14 ترێله رۆن گه‌یشتونه‌ته كۆگاكانی هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كه‌لووپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ بڕی 500 ته‌ن زه‌یتی توركی له‌ڕێگه‌ی 14 ترێله گه‌یشتنه كۆگاكانمان و ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردن كرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له شاری سلێمانی دوای به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی ڕۆن و (زه‌یت) ڕۆنی شل له شاری سلێمانی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیا ده‌كاته‌وه و پێویست ناكات نیگه‌ران بن كه له شاری سلێمانی بڕی پێویست ڕۆن و (زه‌یت) ڕۆنی شل له‌كۆگاكان هه‌یه، لیژنه‌كانیش ڕۆژانه سه‌ردانی به‌رده‌وامیان بۆ سه‌رجه‌م كۆگاكان هه‌یه و به‌دواداچون بۆ چاودێری كردنی رێژه‌ی خۆراك و ڕۆن له كۆگاكاندا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی سێ رۆژه نرخی یه‌ک لیتر رۆنی شل له هه‌زار و 250 دیناره‌وه بۆ سه‌روی پێنج هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌رپرسانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت