وردەکاری کۆبوونەوەی کازمی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وردەکاری کۆبوونەوەی کازمی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق

وردەکاری کۆبوونەوەی کازمی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وردەکاری کۆبوونەوەی کازمی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق
0

لایک

كۆبوونه‌وه‌ی چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆتاییهات و بڕیاردرا، حكومه‌ت ژماره‌یه‌ک رێكار بۆ رێگریكردن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا بگیرێته‌به‌ر، جه‌ختیش له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری و ژیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كرایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکوه‌زیران، ئێواره‌ی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی عێراق و سه‌ركرده‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و كوتله‌ نیشتمانییه‌كانی عێراق و نوێنه‌رانیان له‌ كۆشكی حكومی له‌ به‌غداد له‌سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، بۆ تاوتوێكردنی دوایین بارودۆخی ئه‌منی كه‌ به‌هۆی ده‌ستدرێژیی توركیاوه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی و زاره‌كانی عێراق له‌ پارێزگای دهۆک له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجامدراوه‌، له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی عێراقی كۆتایی به‌ژیانیان هاتووه‌ و برینداربوون كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.

سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا ورده‌كاریی بارودۆخی سیاسی و مه‌یدانی و پێشهاته‌كان، هه‌روه‌ها ورده‌كاری هێرشی ئه‌م دواییه‌ی توركیا و به‌دواداچوونی حكومه‌ت بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداره‌كان، ئه‌و رێوشوێنانه‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كاندا گیراونه‌ته‌به‌ر، بۆ به‌رگریكردن له‌ سه‌روه‌ری عێراق، هه‌روه‌ها باسی له‌و هه‌نگاوه‌ ئه‌منی و سیاسی و دیپلۆماسیانه‌ كرد كه‌ حكومه‌ت گرتوویه‌تیه‌به‌ر، ئاماژه‌ی به‌و سكاڵایه‌ش كه‌ عێراق پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ یه‌كڕیزی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی عێراقیان دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و گیانی عێراقییه‌كان، سه‌ره‌ڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا، پشتیوانیان له‌ رێكاره‌كان بۆ تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر توركیا له‌ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ربڕی.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ رێز له‌ بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باش بگیرێت، هه‌روه‌ها رێگری بكرێت له‌ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر زه‌ویی وڵاتانی دراوسێ له‌ خاكی عێراقه‌وه‌، هه‌روه‌ها ره‌تیانكرده‌وه‌، عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان گرووپه‌ چه‌كداره‌ نایاساییه‌كان و سوپای توركیا به‌كاربهێندرێت و كێشه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی تیادا چاره‌سه‌ر بكرێت.

ئەوەش هاتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی هه‌ڵوێستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری به‌رامبه‌ر به‌ ئاڵنگاریه‌كان كرایه‌وه‌، داواش له‌ حكومه‌ت كرا هه‌موو رێكار و هه‌نگاوێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق، هه‌روه‌ها رێگری له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بكات.