وتەی یەکێک لە هاووڵاتییانی ئەفغانستان: دوای دوو کچەکەم، گورچیلەیەکم فڕۆشت
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • وتەی یەکێک لە هاووڵاتییانی ئەفغانستان: دوای دوو کچەکەم، گورچیلەیەکم فڕۆشت

وتەی یەکێک لە هاووڵاتییانی ئەفغانستان: دوای دوو کچەکەم، گورچیلەیەکم فڕۆشت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
وتەی یەکێک لە هاووڵاتییانی ئەفغانستان: دوای دوو کچەکەم، گورچیلەیەکم فڕۆشت
0

لایک

دوای ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتەدەست و قات و قری رووی لە وڵاتەکە کرد، بەشێکی هاووڵاتییان بەهۆی تین هێنانی برسێتییەوە پەنا بۆ فڕۆشتنی منداڵەکانیان و تەنانەت ئەندامەکانی جەستەیان دەبەن.

هەرچەندە ئەفغانستان لە ئێستادا بووەتە بازاڕی فڕۆشتن و بە کاڵا کردنی منداڵ و ئەندامی جەستە لە جیهاندا، ئەم دیاردەیە بووەتە رەفتارێکی رووتین و هاووڵاتییان لە بەرامبەر بڕێکی کەمی دارایی، منداڵەکانیان دەفڕۆشن، لە کاتی پێویستیشدا پەنا دەبەنە بەر فڕۆشتنی ئەندامی جەستەیان.

بە وتەی یەکێک لە هاووڵاتییانی ئەفغانستان کە لێدوانی بۆ کەناڵی NTV، “دوای فڕۆشتنی دوو کچەکەم بە 1000 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر یەکێکیان، بۆ دابینکردنی خۆراکی پێویست لەپێناو بژێوی ژیان گورچیلەیەکیشم بە 1500 دۆلار فڕۆشت”.