وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر: سەرپێچیکارێک بووە قوربانی سەرپێچیەکەی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر: سەرپێچیکارێک بووە قوربانی سەرپێچیەکەی

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر: سەرپێچیکارێک بووە قوربانی سەرپێچیەکەی

ماتۆرسکیل و جێبێک بەیەکیاندا کێشا و شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر: سەرپێچیکارێک بووە قوربانی سەرپێچیەکەی
0

لایک

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر(ئەربیل)، لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تایبەت بە رووداوێکی هاتووچۆ نووسیویەتی: سەرپێچیکارێک بووە قوربانی سەرپێچیەکەی.

دەقی بڵاوکراوەکەی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر:

سەرپێچیکارێک بووە قوربانی سەرپێچیەکەی
کاتژمێر 8:45ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای (هەولێر .پیرمام) لەنزیک مەفرەقی بەستۆرە، پێکدادانێک روویدا لەنێوان جێبێکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک، بەداخەوە لەئەنجامی رووداوەکە شوفێری ماتۆرسکیل گیانی لەدەستدا، کە هەر خۆشی لایەنی خەتاباری رووداوەکە بوو، چونکە ویستبووی لەشوێنێک پێچبکاتەوە بۆڕۆیشتن بەرەو هەولێر ،کە لەو شوێنە پێچکردنەوە تەنها بەئاراستەی چوونە بەرەو پیرمام، وە ئەوەی بارەکەشی مەتەسیدارتر کرد، هاتنی یەکسەری و بێ سەیرکردنی ئاوێنە بوو بۆ ناو شەقامی سەرەکی کە ئۆتۆمبێلەکان تیایدا بەخێرایی بەرەو پیرمام دەڕۆن، بۆیە هەر لەگەڵ دەستپێکی مانۆرەکە کەوتبووە سەر رێڕەوی جێب کە بەرەو پیرمام دەڕۆیشت، وە ئەویش خۆی پیاکێشابوو.

سەرپێچیەکان مەترسیدارن بالێیان دوور بکەوینەوە بۆئەوەی سەلامەت بین.

فازڵ حاجی
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر