لەمیانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغداد، وتاری هەینی بە ناوی “هەینیی یەکگرتوویی” لەلایەن موهەنەد موسەوی خوێندرایەوە و رایگەیاند، “هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە ویستی جەماوەرە”.
ئەمڕۆ هەینی 5ـی 8ـی 2022، لەمیانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق، وتاری هەینی لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر بەڕێوەچوو.
لە وتارەکەدا کە لەلایەن موهەنەد موسەوی خوێندرایەوە، راگەیەندرا ، ” عێراق بووەتە دیلی گەندەڵی. بەهۆی پشک پشکێنە و تەوافوقەوە زۆر شتمان لەدەستدا”.
موسەوی وتیشی، “لێرەوە پشتگیری خۆمان بۆ سەدر رادەگەیەنین لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە”.