وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆڵی خۆڵبارین راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆڵی خۆڵبارین راگەیەندرا

وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆڵی خۆڵبارین راگەیەندرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆڵی خۆڵبارین راگەیەندرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاندووە، لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی عێراقی گرتۆتەوە لاواز دەبێت و لە نزیکی ئێوارە کاریگەریی نامێنێت.


هاوكات ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وەکردووە ، شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه‌ ورده‌ ورده‌ لاواز ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كه‌ی نامێنێت. گۆڕانكاری له‌ كه‌شوهه‌وا روو ده‌دات و نزمه‌په‌ستانی وه‌رزیی هیندی له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌گاته‌ عێراق.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عیراق ئاماژەی راشیگەیاندووە، هۆکاری خۆڵبارین بریتییە لە پەستانە هەواییەکان جیاوازی پلەکانی گەرما لەنێوان ئەو پەستانە هەوایانەدا، پێش ماوەیەکیش عیراق کەوتە بەر کاریگەری پاڵەپەستۆیەکی هەوای سارد پاشان پاڵەپەستۆیەکی هەوای گەرم هەڵیکرد ئەو جیاوازیەش کە لەنێوان پلەکانی گەرمای ئەو پاڵەپەستۆیانەدا هەبوو بووە هۆی خۆڵبارین ، جگە لەوەش خێرایی باو کەمی بارانبارین و دیاردەی بەبیابان بوون هۆکارن بۆ دروستبوونی خۆڵبارین .
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی خۆڵبارین رووی له‌ عێراق كردووه‌، ده‌وامی به‌شێک له‌ قوتابخانه‌ و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له‌ پارێزگاكانی عێراقدا، كرایه‌ پشووی فه‌رمی و هەزاران هاووڵاتیش به‌هۆیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.