حەلبووسی وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرد

حەلبووسی وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
حەلبووسی وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکرد
0

لایک

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی پێنجشەممە 13-10-2022ـی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممەی دیاریکرد بۆ دانیشتنیی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەردوو حیزبی کوردی (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان) رێکنەکەوتوون لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکانیان بۆ ئەم پۆستە.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 13ـی تشرینی یەکەم، کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر یەک پرس دەبێت، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەبێت”.