وادەی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشکرا کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشکرا کرا

وادەی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشکرا کرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وادەی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشکرا کرا
0

لایک

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد 400 ملیار دینارەكە دەخاتە سەر ئەژماری بانكەكانی هەرێم.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، بەپێی بەدواداچوونەكانمان وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان كردووە و دوای تەواوكردنی رێكارەكان پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری بانكەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق 400 ملیار دینارەكە دەخاتە سەر ئەژماری بانكەكانی هەرێمی كوردستان، وتیشی، “ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر كێشە هەڵپەسێدراوەكانی نێوانیان رێككەوتن بكەن ئەوا ساڵی داهاتووش ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

پێشتر ناردنى 200 ملیار دینار بۆ هەرێم لەسەر بنەماى رێککەوتنێک بوو کە لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ساڵى 2021 واژۆ کرابوو. دەبوو مانگانە بەغداد ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام بەهۆى ناکۆکى لەسەر پرسی هەناردەى نەوت و کێشە داراییەکانى دیکەى نێوانیان تەنیا چەند مانگێک نێردرا.