ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە، شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی واده‌ی شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارینی له شاره‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد.
سادق عه‌تییه، شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممە شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین له هه‌ندێ له پارێزگاكانی عێراق سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
وتیشی، “خۆڵبارینه‌كه‌ی سبه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی زۆر به خێرایی له‌و شوێن و پارێزگایانه ده‌رده‌كه‌ون كه پێیدا تێپه‌ڕده‌بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌پۆڵه‌كه سبه‌ی شه‌و ده‌ست پێ بكات و سه‌ره‌تا له باكووری پارێزگای ئه‌نباڕ به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت و دواتریش له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان ده‌گاته هه‌ریه‌ک له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و به‌غداد و دواتریش درێژه‌ی ده‌بێت بۆ شاره‌كانی باشووری عێراق.
ئەوەشی راگەیاند، کە كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له نێوان 4 بۆ 5 كاتژمێر ده‌بێت و دواتر ورده ورده كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی هۆشداری دا كه ئه‌و بایه‌ی له شاره‌كانی هه‌رێم و باكوری عێراق هه‌ڵده‌كه‌ن یاریده‌ر ده‌بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌كه و خێرا تێپه‌ڕبوونی و نه‌مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.