شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی هاتنی شه‌پۆڵی سه‌رما و به‌فربارینی له شاره‌كانی هه‌رێم ئاشكرا كرد و رایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە روولە هەرێم دەکات.
ئاراس جه‌بار، شارەزای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، “کۆتاییەکانی ئەم مانگە یەکەم دابەزینی نزمەپاڵەپەستۆی ساردی جەمسەری لە باکوور و رۆژھەڵاتی ئەورووپاوە بۆ سەر ناوچەکانمان ده‌ست پێ ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “سیستەمێکی یەک لە دوای یەک دەبێت و تا سەرەتاکانی مانگی داهاتوو چەند شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین لەگەڵ خۆیدا ئەھێنێت کە لەوانەیە تا باکووری سعودییە درێژ ببێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی رابردوودا بەھێزی گێژەڵووکە جەمسەرییەکانمان بینی كه لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکای دا، جگه له‌وه‌ش لەم چەند رۆژەش شەپۆلێکی بەھێزی بەفربارین رۆژھەڵاتی ئاسیای گرتووە، هه‌موو ئه‌م حاڵەتانهش لە ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا بۆ ئەم کاتانه‌ی ساڵ بەھێزترن.