سەرچاوەیەک له به‌غداد وادەی رێوڕەسمی رادەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لە کۆشکی ئاشتی لە بەغداد ئاشكراكرد و به‌پێی واده‌كه‌ش، رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان د. به‌رهه‌م ساڵح و د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید ده‌كرێت.
سەرچاوەکە کە به ئاژانسی “بغداد الیوم”ی راگه‌یاندووه، مەراسیمی رادەستكردنی پۆستی سەرۆکكۆمار له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح به د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە كۆشكی ئاشتی لە بەغداد بەڕێوەدەچێت”.
د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید سه‌رۆکكۆماری نوێی عێراق له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، “بەڵێن دەدەم زۆرترین كار بکەم بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەری وڵات و بەرژەوەندییەکانی خەڵک، بێ جیاوازی سەرۆککۆماری هەموو عێراقییەکان بم”.